زانا عەبدولرەحمان ئەندام پەرلەمانی خولی پێشووی کوردستان لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "ھەموو ماڵێک چەکی تێدایە، کەچی حکومەت سواری کۆڵمان بووە".
دەقی بابەتەکە:
كوردایەتیان باش
هەموو ماڵێكی كوردستان چەكێكی تیایە كەچی ئەو حكومەت سواری كۆڵی هەموومان بووە ئەمان چەوسێنتەوە كەس غیرەتی نیە و فزە ناكات ، ناهێڵن لە نیوان سلێمانی هەولێر هاتووچۆ بكەیت لەبەر كۆرۆنا كەچی
سنورەكانی ئێران و توركیا بۆ نەوت و قاچاخچیەتی كراوەتەوە كەس هیچ ناڵێت
تۆ ئەو دەروێشانەت پێ هەڵەیە ، كۆرنا هەیە ، یاسا شكێنیان كردوە ؟ بۆ ستەمكاری داگیركەر و موچەنەدان و چەوسانەوەی تۆش نا یاسایی نیە ؟ ، بۆ تەنكەری نەوت و قاچاخچیەكان كۆرۆنا ناهێنن ؟ ئەو دەروێشانە ئەوە بۆ شێخەكەی خۆیان ئەكەن ، دەی بزانم ئێوە بۆ حەقی رەوای خۆتان لای ئەم دەسەڵاتە چی ئەكەن فەرموو ؟
تەریقش نابێتەوە یەت گاڵتە بە دەروێش ئەكات تەنها بۆ ئەوەی لەو رێگەوە سوكایەتی بە ئیسلام بكەیت
نەگبەت بە بێغرەتی خۆت پێ بكەنە
كە غیرەتی دەروێشكی نەخوێندەوارت نیە
من بۆ خۆم لەگەل ئەو تەقسە دینیە نیم
بەڵام هەر كەس لەگەڵ بیروباوەری خۆی راست بێت و ئامادەبێت قوربانی بۆ بدا رێزی ئەگەرم
No comments:
Post a Comment