سەرجەم دەروازە سنوورییەكان کۆنترۆڵ دەکرێنەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سەرجەم دەروازە سنوورییەكان کۆنترۆڵ دەکرێنەوە

سەرجەم دەروازە سنوورییەكان کۆنترۆڵ دەکرێنەوە

پرس میدیا

لە ڕاگەیەنراوێکدا، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی تەمموز، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، ئاماژەی بەوە کرد دەسەڵاتی تەواو بەو هێزانە دراوە کە دەتوانن ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ هەر كەسێك بكەن کە سەرپێچی یاسا بكات لە دەروازە سنوورییەكاندا و شكۆی دەوڵەت لە دەروازە سنوورییەكاندا بسەپێنن و سامانی گشتیش بپارێزن.

لە ڕاگەیەنراوێکدا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ڕایگەیاند، لەسەر فەرمانی سەرۆكوەزیران و فەرماندەیی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، مستەفا كازمی پلانێكی تەواو بۆ كۆنترۆڵكردنی سەرجەم دەروازە سنوورییەكان ئامادەكراوە.

ئاماژەش بەوەکراوە، كە دەسەڵاتی تەواو بەو هێزانە دراوە کە دەتوانن ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ هەر كەسێك بكەن کە سەرپێچی یاسا بكات لە دەروازە سنوورییەكاندا و شكۆی دەوڵەت لە دەروازە سنوورییەكاندا بسەپێنن و سامانی گشتیش بپارێزن.

ئەو پلانە دوای كۆنترۆڵكردنی دەروازە سنوورییەكانی مەندەلی و مونزرییە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی دەروازە سنوورییەكان ئامادەكراوە، ئەوەش بە ئامانجی كۆنترۆڵكردنی سەرجەم دەروازە سنوورییەكان، پاراستنی سنووری گومرکیی، سەپاندنی ئاسایش و جێبەجێكردنی یاسا لە سەرجەم دەروازە سنوورییەكاندا.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©