دڵشاد مەجید
یەکێتی بەدوای زەمینەک دەگرێ .. بۆئەوەی ململانێکانی لەگەل پارتی بخاتە گەڕ و دەست پێ بکا..
بەڵام پارتی ھەوڵدەدا بوارو زەمینەو گۆڕەپانەکانی خۆسەلماندنی سەرکردایەتی یەکێتی بۆ ململانێ لەگەل پارتی تەسک بکاتەوە و لەبار ببات..
یەکەم ھەنگاوی یەکێتی بۆ رەخساندنی زەمینەی دەستێکی حەقیقی ململانێ دەیەوێ لەپەرلەمانەوە دەست پێ بکات.. بەڵام وادیارە ئەم زەمینەیەش رەخساو نابێت بۆ یەکێتی ..!!
بەھۆی ئامادەبوونی ئاشکرای بزووتنەوەی گۆڕان بۆمانەوەی لەسەنگەری پارتی و مانەوەی (نەوەی نۆێ ) لەناو ستراتجیەتی پارتی بۆ لەباردنی زەمینەکە جا نازانیین نەوەی نوێ بەئاگایەوە ئەوە دەکات یا بەبێ ئاگایی !!
لێرەوە تاکە زەمینەی ناچاری یەکێتی حکومەت دەبێ..!!
بەڵام باشترە وایە.. یەکێتی بەردەوام بێ لەڕەخساندنی زەمینەی دەستپێکی ململانێیەکانی، نەک لەگەل ھەر لەبار بردنێک ئاڵای سپی ھەڵبکا.. بەمەش دوو خاڵی گرنگ تۆمار دەکا..
١- یەکەمیان بۆ خەلک رووندەبێتەوە کە یەکێتی، لە وەدیھێنانی دروشم و بەرنامە سیاسیەکەی ڕاستگۆیە.. کەدەیەوێ گۆڕانکاری لەسیستەم و حوکمرانی ھەرێم بکا..
٢- دووەمیشیان حەقیقەت و جەوھەری بزووتنەوەی گۆران بۆ خەلک دەردەخا.. ھەروەھا کێشەیەکی سیاسی گەورەش بۆ (نەوەی نوێ )و باقی ھێزەکانی تر دروست دەکات .. کەنایانەوێ باری چەقبەستووی سیاسی ھەرێم بگۆردرێ!!
بەڵام ئەگەر یەکێتی بیەوێ چیتر سەرگەدانی رەخساندنی زەمینە و گۆرەپانی نوێی دەستپکی ململانێکانی نەبێ لەگەل پارتی و مناوەرەکانی پارتی شکست پێبێنێ..
دەبێت زەمینەی (ھاوکاری و ھەماھەنگی و متمانە) لەدەڤەری سەوز لەگەل بزووتنەوەی گۆڕان و نەوەی نوێ و ھێزەکانی تر خۆشتر بکات..
ئەوکاتە یەکێتی پێویستی بەکات و شوێن و زەمینە نامێنێ.. ھەرکاتێ بیەوێ پارتی دێنێتە سەرخەت...!!
Dilshad Majeed
23/7/2020
No comments:
Post a Comment