بەپێی هەواڵێکی میدیاكانی یهكێتی بەهۆكارێكی نادیار پێشمەرگەیەك لەلایەن هیزێكی ئاسایشی حاجی ئۆمەرانەوە لەناو بازاری ناحیەكە دەستگیركراوهو رێگە بەكەسوكارەكەشی نادرێت سەردانی بكەن.
جەلال قادر، لێپرسراوی كۆمیتەی حاجی ئۆمەرانی یهكێتی كە هاوكات باوكی پێشمەرگە دەستگیركراوەكەیە رایگەیاند، تا ئێستا هۆكارێكی رون سەبارەت بەدەستگیركردنی رێژیاری كوری لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانی ناوچەكەوە پێنەوتراوە، بەڵام گوایە كورەكەیان لەتۆرە كۆمەڵایەتییەكان تهشهیر بەلایەنێكی سیاسی كردووە.
باوكی پێشمەرگە دەستگیركراوەكە دهڵێت، كورەكەی پێشمەرگەی هێزەكانی 70ی سەربەوەزارەتی پێشمەرگەیەو ئەو هێزەی دەستگیریانكردووە هیچ داوایەكی یاسایی و نوسراوی دادوەریان پێنەبووە.
لای خۆیەوە زوبێر عوسمان، لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی سۆرانی یهكێتی لهوباریهوه ڕایگهیاندووه، ئەوان وەك مەڵبەندی سۆران لەهەوڵی ئاشكراكردنی هۆكاری دەستگیركردنیدان، داواش دهكات بەزوترین كات ئازاد بكرێت.
No comments:
Post a comment