سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، "لە بکوژانی هیشام هاشمی شرۆڤەكاریی ئەمنی و ڕاوێژكاریی پێشووی حكومەت خۆش نابین و چاو لێکنانێین".
ماڵپەری "العیراقییە" بڵاویکردەوە، موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە کوشتنی هیشام هاشمی رایگەیاند، "ئەوانەی دەستییان لە ڕشتنی خوێنی عیراقییەكاندا هەیە ڕووبەڕووی دادگا دەكرێنەوە و هەرگیز ڕێگە بە پشێوی و سیاسەتی مافیاگەری نادەین".
کازمی ئاماژەی بەوەشکرد، "ناوی یەکێک لە شەقامەکانی بەغدا بە ناوی هاشمییەوە دەکەین، هەروەها ڕێگە بە كەس نادەین عیراق بكاتە دەوڵەتی باندەكان".
لێدوانەکەی کازمی دوای ئەوەدێت، کە درەنگانی شەوی رابردوو هیشام هاشمی لە نزیک ماڵەکەی خۆیدا لە بەغدای پایتەخت، بە کوژراوی دۆزرایەوە.
No comments:
Post a Comment