پرس میـدیا
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمار تورکیا لە کاتی بەشداری کردن لە کۆنفراسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەلایەتی ولاتەکەی وتی "تۆرەکۆمەلاتیەکان فیسبوک و انستاگرام و تویتەرو ھاوشێوەکانی ھۆکارێکی راستەوخۆن بۆ زیادبونی بەدرەوشتی بەو جۆرەی کە ئێستا ھەن و پێویستە پەرلەمان جارێکی تر ڕێکی بخاتەوەو چاودێری بخاتە سەری "
سەرۆکی تورکیا ئاماژەی بەوەشدا کە ولاتەکەی ئەو ولاتێکی پابەندە بە پرسە کۆمەلایەتیەکان و داب و نەریتی رەسەن بەلام بەھۆکاری نەبوونی چاودێری لەسەر تۆرەکۆمەلاتیەکان لەئێستادا خەریکە ئەو نەریتانە نامێنن و رێز نامێنێت و ھەرکەس ھەرچی پێ خۆش بوو دەیلێت و ئەمەش ئایندەی نەوەی داھاتوو وێران دەکات .
بەکارھێنانی تۆرەکۆمەلاتیەکان لە تورکیا لەئێستادا تا رادەیەک سنوردارەو لەدادگای بالای تورکیا یاسای توند بۆ ئەو کەسانەی لەو رێگەیەوە سوکایەتی بە موقەدەساتی ولات و ئاسایشی نیشتمانی دەکەن دەرکراوە و زۆرجاریش بەھۆکاری ئەمنی یەکێک لەو تۆرانە سانسۆر دەکرێت .
بەلام ھێشتا سەرۆک کۆمار و پارتەکەی رازی نین لەو بارودۆخەو داوا دەکەن تۆرەکۆمەلاتیەکان زیاتر لەلایەن دەولەتەوە چاودێری بکرێت و یاسای پەرلەمانی بۆ دەربکرێت و نەھێلدرێت ھەرکەس چی پێخۆش بوو بێ سانسۆرو رەچاوی داب و نەریت و یاسا بەرکارەکان بیکات و بیڵێت .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق