ئەمڕۆ سێشەممە 14ی تەمموز، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسداران ڕایگەیاند، ئەوەی بەسەر ئەمریکیەکاندا دێت سزای خودایە و بەدوای بکەرەکەیدا مەگەڕێن.
فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسداران، ئیسماعیل قائانی، لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ فەرماندەکانی "بەرەی بەرەنگاری" وتوویەتی، "پێویستە ئەمریکییەکان کەس تۆمەتبار نەکەن لەسەر ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی کەشتییەکی ئەمریکی، چونکە ئەمە هاتنەدیی بەڵێنی خودایە، بەدوای بکەرەکەیدا مەگەڕێن، بەڵکو ئەوە ئەنجامی کارەکانتانە و خودا سزاتادان دەدات".
ئاماژەی بەوەشکرد، "هێشتا کاتە سەختەکانی ئەمریکا و قەوارەی سەهیۆنی نەهاتووە و چاوەڕوانیان دەکەن".
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە، لە کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی، بۆنهۆم ڕیچارد لە بنکەیەکی دەریایی لە سان دیێگۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا ئاگر کەوتەوە، بەهۆیەوە 17 کەشتیوان و چوار مەدەنی بریندار بوون.
No comments:
Post a Comment