ڤایرۆسی کۆرۆنا چی فێرکردین؟ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ڤایرۆسی کۆرۆنا چی فێرکردین؟

ڤایرۆسی کۆرۆنا چی فێرکردین؟

پرس میدیا

پێشکەوت حاجی

کۆتایی ساڵی رابردوو کاتێک ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا لە شاری وھانی چین سەری ھەڵدا، بە خێراییەکی زۆر لە ناو ئەو شارەدا گەشەی کرد و بەداخەوە ژمارەیەکی زۆر تووشبوو و گیان لەدەستدان راگەیەنرا، ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی تەواوی جیھان سەرقاڵ بن بە تاوتوێکردنی ئەو ڤایرۆسە و گرتنەبەری رێکاری خۆپارێزی.

وڵاتانی جیھان و تەندروستی جیھانی دەستیان بە بڵاوکردنەوەی رێنمایی و خۆپارێزیکرد لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ترسێکی گەورە ھەبوو کە تەواوی جیھان دەگرێتەوە، بە پشت بەستن بەوەی ڤایرۆسەکە زۆر بە خێرایی گەشەی دەکرد، خۆشبەختانە سەرجەم دانیشتووانی وڵاتانی جیھان بە بەشێکی دانیشتووانی ھەرێمی کوردستان و عێراقیشەوە، پابەندبوون و رێکاری خۆپارێزییان جێبەجی کرد، بەڵام پرسیارەکە لێرەدایە، ئایا دەبێت تەنھا لە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێک لە جیھاندا دانیشتووانی سەر زەوی دەست بە خۆپارێزی بکەن؟

بێگومان نەخێر، ساڵانە بەھۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و جیھانی ئەلیکترۆنییەوە، دەیان نەخۆشی جۆرا و جۆر سەرھەڵدەدەن و تا ئەم ساتەش بەشێکیان بێ چارەسەرن، مرۆڤەکان دەتوانن لەگەڵ ھەموو نەخۆشی و ڤایرۆس و گۆرانکارییەکی سروشتدا خۆیان ھاوتا بکەن و خۆیان رابھێنن، بەڵام ھەر مرۆڤەکان خودی خۆیانن تا ئەو ساتەی مەترسی لەسەر ژیانیان دروست نەبێت، ھەوڵی پاراستنی تەندروستییان نادەن و رێنماییە پزیشکییەکان جێبەجی ناکەن.

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، فێریکردنین بەکارھێنانی ماسک و دەست کێش تەنھا لە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی مەترسیدار بەکارناھێنرێت و سودی لێوەرناگیرێت، بەڵکو لە ھەموو کاتێکی ئاساییدا لە شوێنی قەرەباڵغیدا ماسک پێویستییەکی گرنگە بۆ پاراستنی مرۆڤ لە نەخۆشییە وەرزییەکان و نەخۆشییە باوەکانی دیکە، لە مۆڵ و شوێنە گشتییەکان لە کاتی ئاسایی یاخود ھەبوونی مەترسی ڤایرۆس، دەیان کەلوپەل و شوێن ھەیە کە سەدان کەس لە رۆژێکدا بەکاری دەھێنن، ھەر بۆیە بەکارھێنانی دەست کێش تەنھا لە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس سودی نییە، کۆرۆنا فێریکردین کە تەندروستی مرۆڤەکان چەندە گرنگە، بۆیە جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان لە ھەرکاتێکی ئاساییدا گرنگە و دەرئەنجامی ئەرێنی دەبێت.

دەیان رێستۆرانت و خواردنگە و شوێنی گشتی ھەن، لە ئێستادا بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی مەترسیدار سەرجەم رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ دەکەن و پابەندن، لەکاتێکدا دەبێت ھەموو کات و ساتێک رێنماییە تەندروستییەکان لە خواردنگە و شوێنە گشتییەکان جێبەجێ بکرێت لە پێناو پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان.

لە کۆتاییدا دەڵێم، خۆپاراستن و جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان، تەنھا بۆ کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس و بوونی مەترسی نییە، بەڵکو دەیان نەخۆشی جۆراوجۆر لە سەر زەوی بوونی ھەیە و دەیان ساڵە چارەسەری بۆ نەدۆزراوەتەوە، ھەر بۆیە خۆپراستنت و جێبەجێکردنی رێنمایی پزیشکی، ھەمیشە و لە ھەر کات و سەردەمێکدا گرنگی خۆی ھەبووە و دەرئەنجامی ئەرێنی لەدوای خۆی جێ ھێشتووە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©