تەندروستی هەولێر سەبارەت بە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا ڕونکردنەوە دەدات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

تەندروستی هەولێر سەبارەت بە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا ڕونکردنەوە دەدات

تەندروستی هەولێر سەبارەت بە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا ڕونکردنەوە دەدات

پرس میدیا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێرلە رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگەیاند، "ئێمه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسمان نه‌كردوه‌ كه‌وا ده‌رمانی "Favipiravir" هیچ سودی نییه‌ بۆ توشبوان.


به‌گوێره‌ی رونكردنه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروستی هه‌ولێر، بژار موسا رایگه‌یاندوه‌، "به‌داخه‌وه‌ لێدوانێك به‌ناوی ئێمه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌وا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ده‌رمانی فاڤیپیراڤیر هیچ سودی نییه‌ بۆ توشبوان، بله‌ڵام ئێمه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسمان نه‌كردوه‌ كه‌وا سودی نییه‌ بۆ توشبوان، به‌ڵام ئه‌و میكانیزمه‌مان ڕونكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ چۆن ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م ده‌رمانه‌ به‌ده‌ست دێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، " به‌پشت به‌ستن به‌هه‌مان پڕۆتۆكۆڵ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كه‌، به‌و ئومێده‌ی كه‌ له‌ توێژینه‌وه‌كانی جیهانی ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ سودبه‌خشه‌ بۆ توشبوان، هه‌مولایه‌كیش دڵنیاده‌كه‌نه‌وه‌، به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه‌ له‌ ژێر چاودێری پزیشكیدایه‌".

ئەمەش لە کاتێکدایە، ده‌رمانی (Favipiravir) كه‌ ناسراوه‌ به‌ده‌رمانه‌ روسیه‌كه له‌ ژێر چاودێری پزیشكی دایه‌.

No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©