ماڵپەری فەرمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق سەرسوڕمانی خۆی دەربڕیوە لە نوێ کردنەوەی گرێبەستەکانی ھەرسێ کۆمپنیای پەیوەندی "ئاسیا، کۆرەک، زێن" کە پێشتر لە لایەن دەستەی دەسپاکیەوە سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە.
لیژنەکە لە داوایەکی فەرمیدا کە پێشکەشی پەرلەمانی عێراقی کردووە و دەڵێت، "لە کاتێکدا دۆخی ئابووری عێراق بەتەنگو چەڵەمەیەکی زۆردا تێدەپەڕێت جێگەی پرسیارە چۆن دەکرێت بە تەنها پێدانی بڕی 50 لە سەدی باج و قەرزەکان کرێبەستەکان نوێ بکرێنەوە، داواش دەکەن کە پیداچونەوەیەکی ورد بکرێت لەم دۆسێیەدا.
No comments:
Post a comment