بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی رایگەیاند، بەڵگەیان لە بەردەستە ئاماژە بەوە دەکەن کە کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی داوە، دەشڵێت،" تا ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بێت رێگە نادات تاران ببێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی".
رۆبێرت ئۆبرایان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، کە حکومەتی ئەمریکا چەندین بەڵگەی لە بەردەستدایە کە ئاماژە بەوە دەکەن "ئێران هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی داوە".، ئەم بەڵگانەشیان لە ڕێگەی ئیسرائیلەوە پێگەیشتوە.
ئۆبرایان باسی لەوەشکرد، تا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە دەسەڵاتدا بێت رێگە نادات تاران ببێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
ئەمەش لە کاتێکدایە، تاران رێگە لە پشکنەرەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دەگرێت، کە سەردانی ناوچە ئەتۆمییە گومانلێکراوەکانی وڵاتەکەی بکەن، چونکە پابەند نییە بە پەیماننامە ئەتۆمییە نێودەوڵەتییەکان، کە بەمەستی دانانی سنورێک بۆ بڵاوبونەوەی چەکی ئەتۆمی ئەنجامدراوە.
No comments:
Post a Comment