پرس میدیا
وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی گشیی سوپای نیشتمانیی لیبیا رایگه‌یاند كه چه‌ند كاتژمێری داهاتوو، له ده‌وروبه‌ری هه‌ردوو شاری سرت و جفره شه‌ڕێكی سه‌خت ده‌ستپێده‌كات.
لیوا ئه‌حمه‌د مسماری، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی گشیی سوپای نیشتمانیی لیبیا كه خه‌لیفه حه‌فته‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات رایگه‌یاند گروپه‌كانی سوربه توركیا له ده‌وروبه‌ری هه‌ردوو شاری سرت و جفره، جموجوڵێكی زۆریان ده‌ستپێكردووه و له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا شه‌ڕێكی سه‌خت ده‌ستپێده‌كات
ئەوەشی ئاشکرا کرد، "ئه‌م شه‌ڕه ته‌نها لایه‌نه لیبیبهكان به‌شداریی تێدا ناكه‌ن، به‌ڵكو لایه‌نی بیانی و عه‌ره‌بیش به‌شدارن، چونكه پیلانه‌كانی توركیا هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن".
ئەمەش لە کاتێکدایە، له هه‌ندێك میدیا و تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی باس له‌وه ده‌كرێت كه سوپای میسر له ئاماده‌باشیدایه بۆ هاوكاری كردنی سوپای حه‌فته‌ر، پێشتریش په‌رله‌مانی لیبیا به فه‌رمی داوای له سوپای میسر كرد هاوكاریی سوپای نیشتمانی بكات.

No comments:
Post a Comment