پرس میدیا
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، "ئەنقەرە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە لیبیا ئەنجام دەدات".
مەولود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "تی ئاڕ تی" رایگەیاند، "ئەگەر سوپای نیشتمانی لیبیا لە ناوچەی سەرت نەکشێنەوە و خەلیفە حەفتەر رەزامەندی دەرنەبڕێت، لە ناوچەیەدا ئۆپەراسیۆنی فراوان ئەنجام دەدەین و هەر ئاگربەستێک رەتدەکەینەوە کە لە دژی بەرژەوەندییەکانی حکومەتی ویفاقی بێت".
لای خۆشییەوە، وتەبێژی سوپای نیشتمانی لیبیا رایگەیاند، "وەڵامی هەر هێرشێکی سەربازی دەدەینەوە کە لەلایەن تورکیاوە ئاراستەمان بکرێت".
No comments:
Post a Comment