بڕیارە سبەی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی خۆپیشاندان دژی دەروێشەکان ئەنجام بدەن، کە ئەمڕۆ سنوری هەرێمی کوردستانیان بەزاند.
ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان کەمێک پێش ئێستا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایان گەیاند، "ئیدانەی بەزاندنی سنورەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین لەلایەن دەروێشەکانەوە، سبەی هەینی ١٠ ی تەمموزی ٢٠٢٠ کاتژمێر ١٠:١٥ خولەک لەبەردەم پارکی نالی لە سلێمانی خۆپیشاندان ئەنجام دەدەین".
ئەمەش لە کاتێکدایە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەک دەروێش کە نزیکەی ٥ هەزار دەروێش دەبوون، لە خاکی ئێرانەوە بەرەو باشوری کوردستان بەڕێکەوتن و سنورەکانیان بەزاند، بەمەبەستی بەشداریکردن لە بەخاک سپاردنی شێخ محمد کەسنەزانی کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە ئەمریکا کۆچی دوایکرد.
No comments:
Post a comment