"دۆخی ناوبازاڕ بەرەو داڕووخان دەروات" - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

"دۆخی ناوبازاڕ بەرەو داڕووخان دەروات"

"دۆخی ناوبازاڕ بەرەو داڕووخان دەروات"


پرس میدیا 

سازگار و خوشکەکەی ئەمرۆیان بە فرسەت زانیبوو بۆ بازاری کردن سەردانی چەند شوێنێکی نێو بازار بکەن و پێداویستی ژنانەیان دابین بکەن بەلام وەک سازگار دەلێت بەھۆی کۆرۆناو بێ مووچەیی بازار ئەوەندە چۆلە لەھەندێ شوێنا ئەترسی کە بەتەنھا بیت .

محمد مراد حسن دووکاندارە لە مەولەوی دەلێت "بەژیانم شتی وام نەبینیوە بازار وا چۆل بێت ، کەس نایەت رۆژانە لەمالەوە پارە دەھێنین بۆ نانی نیوەرۆ چونکە ھیچ نافرۆشین"
محمد دەشلێت رۆژانە خۆیان بە تۆپێنەوە خەرک دەکەن لەبازارەکەدا "کە کەس نەیەت یان پۆبجی ئەکەین یان تۆپی پێ"

زۆرێک لە دووکاندارەکان دوکانەکانیان نیوەرۆ دەکەنەوە و بەشێکیشیان لەبەر بێ بازاری ھەر دووکان و شوێنی کارەکانیان داخستوە و ئاماژە بەوە دەدەن یان پێدانی مووچە لەکاتی خۆیدا یان رێکەوتن لەگەل بەغدا یان کردنەوەی رێکارەکانی خۆ پارێزی لە کۆرۆنا بازار دەکاتەوەو جولەی تێ دەخاتەوە.

کاسبکار و دووکاندارانی سلێمانی وەک خۆیان دەلێن حالیان خراپەو کرێی مانگانەی شوێنی کارەکانیان پێ دەر نایەتەوەو داواکارن لە لایەنە سیاسیەکان گرژیەکانیان وەلانێن و بارودۆخی بازار و موچە خۆران باش بکەن .

لەسەرەتای ئەمسالەوە بەھۆکاری ھاتنی پەتای کۆرۆنا و دابەزینی خێرای نرخی نەوت و رێکنەکەوتنی ھەولێر و بەغدا و برێنی بەشە بودجەی کوردستان بارودۆخی ھاولاتیان بەبارێکی سەختی دارییدا تێدەپەرێت و بەو ھۆیەشەوە بازار و کەسابەتی بەشەکەی تری ھاولاتیان کەوتوەتە مەترسیەوەو لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمسالیش زۆرێک لە کۆمپانیا بچوک و دووکاندارو دەست گێرەکانی نێو بازار ئیفلاسیان کرد و ھەندێکیشیان بونەتە ژێر قەرزی چەند مانگێکی دوکانەکانیان .

وێنەی چۆلی بازاری  سلێمانی ـــــ














ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©