"یەکەم خاڵی بەرنامە وەزارییەکەی سەرۆکوەزیران پرسی هەڵبژاردنێکی پێشوەختە" - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

"یەکەم خاڵی بەرنامە وەزارییەکەی سەرۆکوەزیران پرسی هەڵبژاردنێکی پێشوەختە"

"یەکەم خاڵی بەرنامە وەزارییەکەی سەرۆکوەزیران پرسی هەڵبژاردنێکی پێشوەختە"

پرس میدیا

ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆکاروباری هەڵبژاردن، لەمیانەی بەشدرایکردنی لە بەرنامەی (ٲقصر الطرق)ی تەلەفزیۆنی لە کەناڵی(الشرقیە نیوز) ڕایگەیاند، پرسی هەڵبژاردنێکی پێشوەختی دادپەروەرانە، یەکەم خاڵی بەرنامە وەزارییەکەی سەرۆکوەزیرانە.


"عبدالحسین الهنداوی" ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆکاروباری هەڵبژاردن لەمیانەی بەشدرایکردنی لە بەرنامەی (ٲقصر الطرق)دا وتی: پرسی هەڵبژاردنێکی پێشوەختی دادپەروەرانە، یەکەم خاڵی بەرنامە وەزارییەکەی سەرۆکوەزیرانە و ئەویش پابەندە پێیەوە و خاڵێکی بنەڕەتییەو جێبەجێکردنیشی زۆر ئاساییە، لەئێستادا سەرقاڵی پەیداکردنی ئەو تیمە متمانە پێکراوە نێو دەوڵەتیانەین بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان کە دەستێوەردان ناکەن لە کاروباری عێراقدا، ئەوەی پێشتر ڕوویدا کە فەرمانبەرانی باڵیۆزخانەکان لە چاودێریکردنی هەڵزژاردنەکاندا بەشدارییانکردبوو کارێکی نەشیاوو بوو، هەروەها نەتەوە یەکگرتووەکانیش کەمتەرخەمبوو لە چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان لە عێراقدا.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەنجامدانی هەڵبژاردن بڕیارێکی سیاسییە و بێ ئەوەش ناکرێت. پیویستیشە ڕاستگۆیی و نیازپاکی هەبێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد.

الهنداوی ئەوەشی ئاشکرا کرد، بیستوومانە کە هەندێ لەو هێزە سیاسییانەی پشتیوانییان لە فرەبازنەیی دەکرد، پاشگەزبوونەتەوە لەو هەڵوێستەیان، فرەبازنەیی بەو شێوەیەی کە پێشنیارکراوە، ناتوانرێت جێبەجێبکرێت، بۆیە پێشنیار دەکەین بازنەکان بۆ 80 بازنە کەمبکرێتەوە لە سەرتاسەری عێراقدا، هەر دواکەوتنێک لە یەکلایی کردنەوەی یاسای هەڵبژاردن لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، دەبێتە هۆی دواکەوتنی کارەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن.

ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران جەختیشی کردەوە، هیچ گرەنتییەک نییە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و دادپەروەرانە، بەبێ سنووردارکردنی چەک لەدەستی دەوڵەتدا، یاسای نوێی هەڵبژاردن پێویستی بە یاسای حیزبەکان نابێت، چونکە ئاماژە بە خۆپاڵاوتنی تاکەکەسی دەکات و لەسەر بنەمای لیستی حیزبی نییە.

No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©