پرس میدیا
بەپێی زانیاریەکانی پرس میدیا ھێزێکی تایبەتی پاسەوانی سنوری عێراقی لەسەر ڕاوێژی وەزارەتی ناوخۆو پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھاتونەتە ناوچە سنوریەکانی زاخۆو بەتەواوی پێداویستی سەربازیەوە بەرامبەر سوپای تورکیا جێگیرکراون و فەرماندەکەشیان ڕایگەیاندوە لەلایەن فەرماندەی گشتیەوە فەرمانی پێشرەویان ھەیە تا ناو خاکی تورکیا لەکاتی پێویستی یان بونی مەترسی لەشکرکێشی سوپای تورکیا
پرس میدیا زانیویەتی ئەو ھێزەی ھاتون لەئێستادا ژمارەیان ٢٤٥٤ سەربازەو ھەموو پێداویستیەکی سەربازی و چەکی سوک و قورسیان ھێناوە و دوای نیوەرۆی ئەمرۆش بەنیازی جولەن و بەنیازن روەو سوپای تورکیا زیاتر بچنە پێشەوە و ئامادەی ھەر رووبەروبونەوەیەک بن .
پرس میدیا لەچەند سەرچاوەیەکی سوپای عێراقی زانیویەتی کە ئەو ھێزە لەکاتی ناچاری و لەشکرکێشی تورکیا فەرمانی جگە لەجولەی ھێز بەکارھێنانی فرۆکەشیان ھەیە بەلام وەک خۆیان دەلێن دەست پێشخەری ناکەن بەلام ھیچ جۆرە دەست درێژیەکیش قبول ناکەن .
ماوەیەکە لەھەلمەت و ئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا سوپای تورکیا لەسنوری زاخۆ و چەند شوێنێکی تر ھاتوەتە باشوری کوردستان بە بیانوی بنبرکردنی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان پە کەکە و لەبەرامبەریشدا جگە لەکوردستان و حکومەتی عێراقی ھەندێک لەدەولەتانی ناوچەکە بەتایبەتی دەولەتە عەرەبیەکان نارەزایی توندیان دژی تورکیا دەربریوەو دەلێن دەبێت رێ لەتورکیا بگیرێت و رێگەنەدرێت لەشکرکێشی زیاتر بکاتە سەر خاکی کوردستان و عێراق .
No comments:
Post a comment