سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامەکەی ئەمریکا جێبەجێ دەکات کە خۆی لە سێ خاڵدا دەبینێتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی باوەرپێکراو موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق پەیامەکەی ئەمریکا جێبەجێ دەکات، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە ئەمریکا کازمی کردووە بە سەرۆک وەزیران، تا ئەوەی کار بۆ بەرژوەندییەکانی بکات.
ئاماژە بەوەشکراوە، کازمی بە گوێرەی ئەو راسپاردەیەی ئەمریکا داوێتی پێی، تا ئەو کاتەی ھەڵبژاردنی پێش وەختە ئەنجام دەدرێت لە عێراق ئەم کارانە ئەنجام دەدات، یەکەم لێدانی گروپە شیعەکانی سەر بە ئێران، دووەم نەھێشتنی دەسەڵاتی ئێران لە سنوورەکان بە یەکجاری، لێسەندنەوەی خاڵە سنوورییەکان لە دەستی حەشدی شەعبی.
باس لەوەشکراوە، کازمی ناتوانێت بەخیرایی ئەم کارانە جێبەجێ بکات لە کاتێکدا عێراق گیرۆدەی سەدان قەیرانی جۆراوجۆر بووەتەوە، ھەر بۆیە کاتێکی دووری بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێش وەختە پێشنیار کردووە.
No comments:
Post a comment