پرس میدیا
یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەرۆکی فراکسیۆنی حزبەکەی لە پەرلەمانی کوردستان گۆڕی و زیاد جەباری وەک سەرۆکی فراکسیۆن دیاریکرد.
زیاد جەبار ئەندامی پەرلەمانی کوردستان-یەکێتی لە لێدوانێکدا بە ماڵپەری حزبەکەی خۆی راگەیاندووە، "لە کۆبوونەوەی یەکی تەمووزدا مەکتەب سیاسی یەکێتی بڕیاریداوە سەرۆکی فراکسیۆن بگۆڕێت لە پەرلەمانی کوردستان و بۆ ئەو مەبەستەش نووسراوی ئاراستەی پەرلەمان کردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ی تەمووز پێم راگەیەنرا کە ئەو پۆستە وەربگرم، هەروەها تا مەکتەب سیاسی کۆبوونەوەیەکی دیکە ئەنجام نەدات، دەست بەکار نابم".
ئەمەش دوای ئەوەدێت پاش ئەوەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا، جەمال حەوێز بە کاتی وەک سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا، ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردبوو، کە بۆ ماوەیەکی کاتی پۆستی سەرۆکی فراکسیۆن وەردەگرم.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق