بەرێوبەری گشتی خانەنشینی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "مووچەی خانەنشینی پلە تایبەتەکان لە بەڕێوەبەری گشتی بۆ سەرەوە و هەروەها پلە تایبەتەکانی خانەنشینی سەربازی سەرجەمیان 50% مووچەکانیان کەمدەکرێتەوە".
حازم ئیسماعیل بەرێوبەری گشتی خانەنشینی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی میدیایدا رایگەیاند، "مووچەی خانەنشینی پلە تایبەتەکان و سەربازییەکان کەمدەکرێتەوە، بەشێوازێک ئەوەی بڕی شەش ملیۆن مووچەکەی بێت مانگانە، دەکرێتە سێ ملیۆن".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەوانەی مانگانە مووچەکانیان کەمتر لە 300 هەزار دینارە دەستکاری مووچەکانیان ناکرێت، بەڵام ئەو کەسانەی مووچەکانیان زیاترە لە 300 هەزار ئەوا بڕی %21 لە مووچەکەی کەمدەکرێتەوە".
No comments:
Post a comment