پرس میدیا
رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، ئەگەر وڵاتان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان نەبن، دۆخی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆستی کۆرۆنا روو لە خراپبوون دەکات.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی تەمووزی ٢٠٢٠ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، "ئەگەر بێت و وڵاتانی جیهان پابەندی خۆیان بە رێنماییە تەندروستییەکان کەمبکەنەوە کارەساتی گەورە رودەدات و دۆخی ڤایرۆسی کۆرۆنا رووو لە خراپبوون دەکات".
ئەمەش دوای ئەوەدێت تا ئێستا لە جیهاندا تووشبووانی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا زیاترە ١٣ ملیۆن تووشبوو و تادێت دۆخەکە بەرەو خراپر دەروات، هۆکارەکەشی بۆ کەمکردنەوەی پابەدنییەکان دەگەرێتەوە.
No comments:
Post a comment