درەنگانێکی شەوی ڕابردوو هەژماری تویتەری چەند کەسایەتیەکی و کۆمپانیای ناوداری جیهان هاککران، لە نێویشیاندا هەژماری ئۆباما، ئێڵن مەسک، بیڵگەیتس، و ئەپڵ هەن.
هەروەها ماڵپەڕی بی بی سی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە: لەنێو ئەو کەسایەتی و کۆمپانیایانەی کە هاککراون ناوی جۆو بایدن کاندیدی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا و کۆمپانیای ئەپڵ و ئوبەریش هەیە، هاککەران لە هەژماری تویتەری ئەم کەس و کۆمپانیایانە بڵاوکراوەیەکیان بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا نوسراوە، " کاتی ئەوەیە هەندێک (پارە)تان بۆ بگەڕێنینەوە، تۆ هەزار دۆلار بنێرە و ئێمە دوو هەزارت بۆ دەنێرینەوە، ئەم هەلە تا 30 خولەکی تر بەردەستە، چێژی لێ ببینن."
بەپێی ئامارە نافەرمییەکان بە بەهای 116 هەزار دۆلار بیتکۆین بنێرن بۆ هاککەرەکان، ئەو ژمارەیەش خولەک بە خولەک لە بەرزبوونەوەدایە.
No comments:
Post a Comment