بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تەنگەژی ئابوورییەوە زۆربەی وڵاتانی جیهان تووشی داڕمانێکی گەورەبوون لە ژێرخانی ئابووریدا.
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هۆشداری دەدات، لەوەی چاوەڕوانی داڕمانی ئابووری جیهانی بکرێت و زۆربەی کۆمپانیا بچوک و مامناوەندەکانی جیهان ڕووبەڕووی مایەپووچبۆنێکی گەورە دەبنەوە بەڕێژەی سێ هێندە،بە هۆی پێنەدانی بیمە و نەبوونی پشتیوانی درایی بۆ کۆمپانیاکان.
بە پێی ڕاپۆرتێکی دامەزراوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە 17 وڵاتی جیهان بەڕێژەی 12% مایەپووچبونی کۆمپانیاکانی تێدا بەرزدەبێتەوە وڵاتی ئیتاڵیاش لە ڕیزبەندی پێشەوەی ئەو وڵاتانەدایە کە پێشبینی کردووە ئەو ڕێژەیە بەرزببێتەوە بۆ 20% تا کۆتایی 2020.
ئەمەش لە کاتێکدایە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕێژەی بێکاری لە بەرزبوونەوەدایە لە زۆربەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و ئەم هۆکارەش حکومەتەکانی جیهانی خستۆتە نێو بازنەیەکی داخراوەوە.
No comments:
Post a Comment