ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، "دەبێت لەماوەی شەش مانگدا کاری سەرجەم دەروازە سنورییەکان رێکبخرێتەوە، بە ھەرێمی کوردستانیشەوە".
دڵشاد مەجید رۆژنامەنووسی سەربەخۆ لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە ھەژماری تایبەتی خۆی سەبارەت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، "لە نووسراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا ئاماژە بە سەرجەم دەروازە سنورییەکان کراوە، بەھیچ جۆرێک باس لە ھەرێمی کوردستان ناکات و دەروازەکانی جیا نەکردووەتەوە، ئایا ئەمە مانی چییە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەو بڕیارەدا داوا لە ژووری ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی سەربازی دەکات، کە ھێزکی سەربازی بۆ سەپاندی یاسا لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکان بەھاوکاری بەرێوەبەری دەروازەکان ئامادە بکات، ئەو ھێزە سەربازییە، دەستبەجێ ھەرچی کەرناڤاناتی نا یاسایی ھەیە لە دەروازەکان ھەڵبگرێ، وەزارەتی دارایی عێراقیش بودجەی تەواو بۆ پێداویستیەکانی پشکنین و چاودێری دابین بکات، وەک سونار و بەلای کەمی (٣) کامیرەی چاودێری دابنێ، کەڕاستەوخۆ بە بارەگای سەرەکی دەستەی دەروازەکان ببەسترێتەوە، ھەروەھا وەزارەتی دارایی لەماوەی ( ٦) مانگ تەواوی ڕێکارەکان بۆ سەرگرتنی ئەو پرۆسەیە ئامادە بکات".
باسی لەوەشکردووە، "فەرمانبەرانی گورمگیش ناکرێ جێگۆركێیان پێ بکرێ، لەدەروازەیەک بگوزازرێنەوە بۆ دەروازەیەکی تر، بەڵکو دەبێت گشتیان بگەڕێنەوە ناو وەزارەتی دارایی، بەڵام ئەگەر ھەرێم نەھاتە ژێر باری ئەم بڕیارە، حکومەتی عیراق داوا لەھەردووڵاتی ئێران و تورکیا دەکات، کە لەو دەروازانە ئاڵگۆری بازرگانی لەگەل ھەرێم نەکەن".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق