دوای زیاتر لە ٢٠ ساڵ کۆمپانیای نیسان لۆگۆی ئۆتۆمبێلەکانی دەگۆڕێ.
کۆمپانیای نیسان کە کۆمپانیایەکی ژاپۆنیە بڵاویکردەوە، ڕۆژی چوارشەممە هاوکات لەگەڵ خستنەڕووی ئۆتۆمبێلی (ئاریا) ی کارەبایی بۆ ساڵی ٢٠٢١ لۆگۆی کۆمپانیاکەی گۆڕی.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، گۆڕینی لۆگۆی سەرەکیی ئۆتۆمبێلەکانی دوای زیاتر لە ٢٠ ساڵ دێت، کە دیزاینە نوێیەکە زیاتر کەشخەیە و باشترە بەراورد بە لۆگۆی پێشوو.
کۆمپانیای نیسان ئەوەشی خستەڕوو، زیاتر لە دوو ساڵە ئەو لۆگۆ نوێیە بۆ نیسان دروستکراوە، بەڵام نەخراوەتەڕوو تا ئەو کاتەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی (ئاریا ٢٠٢١) تەواوکراوە.
لۆگۆ نوێیەکەی نیسان تێکەڵەیەکە لە لۆگۆی پێشوو و لۆگۆ دیزاین کراوەکەی دووساڵ لەمەوبەر.
No comments:
Post a Comment