پرس میـدیا
ماوەی زیاتر لەدوو ھەفتەیە دراوی ئێرانی تومەن بەرامبەر دۆلار زیاتر دادەبەزێت و بەجۆرێک لەئێستادا وەک شارەزایانی ئابوری دەلێن ھارەی کردوەو نرخی نەماوە .
لەئێستادا بەھۆی ئەو سزا نوێیانەی ئەمریکا بەسەر ھەندێ دامەزراوەو کەسایەتی ئێرانیدا سەپاندویەتی نرخی تومەن بەرامبەر بەدۆلار بە شێوەی حەوالە زیاتر لە دوو ملیۆن و حەفتا ھەزارە بە واتا بیست و دوو ھەزار تومەن بەرامبەرە بەیەک دۆلاری ئەمریکی ئەوەش لە مێژووی دروست بونی کۆمارەوە یەکەمین جارە نرخی ئەو دراوە بەو جۆرە داببەزێت و بەرپەسی بانکی ناوەندی ئێرانیش داوا لەخەلکی ئێران دەکات پارەکانیان لەدەرەوە بھێننەوە ئێران تا لانیکەم کەمێک نرخی تومەن بەرز ببێتەوە.
No comments:
Post a comment