سەردانەکەی زەریف بۆ عێراق چی دەگۆڕێت؟ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سەردانەکەی زەریف بۆ عێراق چی دەگۆڕێت؟

سەردانەکەی زەریف بۆ عێراق چی دەگۆڕێت؟

پرس میدیا

لەگەڵ سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانی عێراقدا، باس لەوە دەکرا کە چیتر ئەمریکا نایەوێت بەغدا شوێنی جێبەجێکردنی سیناریۆ ئێرانییەکان بێت، دوای دەستبەکاربوونی مستەفا کازمییش چاودێران زیاتر لەو ڕاستییە تێگەیشتن کە کۆشکی سپی بە تەواویی دەیەوێت کۆتایی بە هەژموونی ئێران لە عێراق بهێنێت یان تەواو لاوازی بکات، بەڵام پێناچێت ئێران هەروا دەستەوەستان بێت. 

سەردانی چەند ڕۆژی ڕابردووی محەمەد جەوادزەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان سەردانێکی گرنگ بوو، لەکات و سەردەمێکدا کە ئێران بە خراۆپترین دۆخی ئابووری و سیاسیی و ئەمنیی و تەندروستییدا تێدەپەڕێت. 

لە ساڵانهی ڕابردوودا و دوای ئەوەی ترەمپ سزای سەختی بەسەر ئێراندا سەپاند، عێراق یەکێک بوو لە دەروازە دەگمەنەکانی ئێران بۆئەوەی لەڕێگەیەوە بەرهەمەکانی ساخ بکاتەوە و پەیوەندی لەگەڵ جیهاندا بهێڵیتەوە، بەڵام قورسترکردنی سزاکانی سەر ئێران و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕێکارەکانی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە وایکرد ئەو دەروازەیەی ئێران هیوای پێی هەبوو لاوازبێت. 

جیا لەوەش دەستبەکاربوونی مستەفا کازمیی وەکو سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق، یەکێکی تر بوو لەو مەترسیانەی کە بۆ سەر پێگەی ئێران لە ناوچەکە دروستبوو. 

ئێران لە پاشەکشێدا 

دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی لە عێراق بەدەستی ئەمریکییەکان، ئێران کەوتە دۆخێکی نائاسایی سیاسییەوە و ئەو کەسەی لەدەستدا کە ڕێکخەری پێگەی تاران بوو لە ناوچەکە. 

لەدوای ئەو ڕووداوە، ئێران بەردەوام هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی سەختی لە ئەمریکا دەکرد، بەڵام ئەوەی ڕوویدا تۆڵەکردنەوەی سەخت نەبوو، بەڵکو هەندێک لە شارەزایان دەڵێن ئێران بەو چەند مووشەکەی ئاراستەی عێراقی کرد هیچ متمانەیەکی بە سیستمە بەرگرییەکەی نەهێشت. 

ئەو ڕووداوەش کاریگەری هەبوو لەسەر متمانە و تێڕوانینی دەسەڵات و خەڵکی ناوچەکە بۆ دەسەڵات و هێزی ئێران، چوونکە پێشتر وا وێناکرابوو کە ئێران خاوەنی هیزێکی گەورەی تەکنەلۆجیی سەربازییە، بەڵام ئەو مووشەکانەی ئاراستەی چەند ناوچەیەکی عێراق کران پێچەوانەی ئەوەیان دەرخست. 

دواتر لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران، عێراق سەرجەم سنورەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە داخست و بەوەش پەیوەندی نێوان ئێران و عێراق تەنها لە ئاستی بازرگانییدا مایەوە و گەشتیار و هاوڵاتیان نەیاندەتوانی هاتوچۆ بکەن، ئەوەش گەورەترین زیانی بەر ئابووری ئێران گەیاندووە. 

هەموو ئەمانە و چەندین هۆکاری تریش وایانکردووە، ئێران لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لە عێراق لە پاشەکشێدا بێت و نەتوانێت وەکو جاران عێراق بۆ بەهێزکردنی پێگە و هەژموونی خۆی بەکاربهێنێت. 

دەستبەکاربوونی کازمیی 

دوای ئەوەی مستەفا کازمیی وەکو سەرک وەزیرانی نوێی حکومەتی عێراقیی دەستبەکاربوو، باس لەوە دەکرا ناوبراو لە ئەمریکاوە نزیکترە وەک لە ئێران، ئەوەش دووبارە دژی بەرژەوەندییە ئێرانییەکانە لە عێراق. 

لەگەڵ دەستبەکاربوونییدا، کازمیی دەستی بە هەندێک جموجۆڵ کرد، گرنترین جوڵە خێراکانی کازمیی بریتیبوو لە جوڵەی دژی میلیشیا چەکدارەکانی عێراق کە زۆربەیان لە سیاسەتی ئێرانەوە نزیکن. 

دەستگیرکردنی چەند سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی و گرتنەبەری ڕێکاری توند دژی ئەوانەی کاتیوشا ئاراستەی ناوچەی سەوز دەکەن، ئەو دوو هەنگاوە خێرایەبوون، کە ئێرانی نیگەرانکرد لە سەرۆک وەزیرانە نوێکەی عێراق. 

هاوکات دەستپێکردنی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق، کە لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوودا دەستی پێکرد، یەکێکی تربوون لەو هەنگاوانەی کە ئێران گومانی هەیە لەبارەیانەوە. 

هەموو ئەمانە و چەندین هەنگاوی تریش وایکرد ئێران چیتر دەستەوەستان نەبێت و بیەوێت لە نزیکەوە لەو هەنگاو و جموجۆڵانە تێبگات کە لە عێراق ڕوودەدەن. 

زەریف بۆچی هاتە عێراق؟ 

چەند ڕۆژی ڕابردوو، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێکی فەرمیی گەیشتە عێراق و لەگەڵ چەندین بەرپرسی باڵادا کۆبوویەوە. 

سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەرۆک کۆماری عێراق، وەزیری دەرەوەی عێراق، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ئەو بەرپرسە باڵا حکومییانە بوون کە لە سەرداسنەکەیدا وەزیری دەرەوەی ئێران نچاوی پێیان کەوت. 

هاوکات زەریف لە سەردانەکەیدا، چاوی بە چەیندین سەرکردەی حزبە سیاسییەکانی عێراق و هەرێم کەوت و دوای کۆمەڵیک دیدار و کۆبوونەوەی چڕ گەڕایەو تاران.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست هەندێک لە میدیاکان کەوتوون، زەریف بە ئامانجی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق سەردانی بەغدای کردووە.

وەزیری دەرەوەی ئێران، ویستویەتی بە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، بەو بەربەستە بشکێنێت کە ئەمریکا بەنیازە لەنێوان ئێران و عێراقدا دروستیبکات. 

بۆ ئەو ئامانجەش محەمەد جواد زەریف کۆمەڵیک پڕۆژە و پەیامی ئابووری ا بزارگانیی پێبووە کە پێدەچیت لە ماوەی داهاتوودا هەردوو وڵات لەبارەیەوە ڕێکبکەون.

کازمیی لەنێوان ڕیاز و تاراندا 

بڕیاربوو دوای سەردانەکەی زەریف بۆ عێراق، کازمیی سەردانی سعودییە بکات و لەوێ چەند کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجامبدات و باس لەوە دەکرا پڕۆژەیەکی گەورە هەیە بۆ بەستنەوەی کارەبای عێراق بە سعودییەوە. 

بەڵام سەردانەکەی کازمیی بۆ سعودییە دواخرا و هۆکارەکەشی بۆ ناجێگیری باری تەندروستیی شای سعودییە گەڕێنرایەوە. 

لەگەڵ هەڵوەشانەوەی سەردانەکەی سعودییەدا، کازمیی بڕیارەییدا سەردانەکەی بۆ تاران کە پێشتر بڕیاری لێ دابوو، پێشبخات. 

ئەمڕۆ سێشەممە کازمیی دەگاتە تاران و لەوێ لەگەڵ هەریەک لە حەسەن ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئێران و عەلی خامنەیی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامیی و محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆببتەوە. 

هەرچەندە ئامانجی سەردانەکەی کازمیی بۆ ئێران ڕانەگەینراوە، بەڵام باس لەوە دەکرێت کە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەیەوێت پەیوەدنییە سیاسیی و ئابورییەکانی نێوان وڵاتەکەی و ئێران بەهێزتر بکات. 

دوای ئەو چەند گۆڕانکارییە خێرایەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاتەئاراوە، پێدەچێت پەیوەندی نێوان عێراق و ئێران لەلایەک و پەیوەندی نێوان عێراق و ئەمریکا لەلایەک، گۆڕانکارییان بەسەردا بێت، ئەو گۆڕانکارییەش وەکو دەرئەنجامی سەردانەکەی زەریف بۆ عێراق لێکدەدرێتەوە.





ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©