پرس میدیا
سوپای عێراق دەستی بە پاککردنەوەی ئەو ناوچانەکردووە کە مەترسی چەکدارانی داعشی تێدایە، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ هێزی پێشمەرگە رێککەوتنێکی کردووە.
بەگوێرەی ئەو رێککەوتنەی سوپای عێراق لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان کردوێتی، عێراق پێشمەرگەی وەک قەڵغانێک داناوە، تا ئەوەی لە مەترسی رێکخراوی تیرۆرستی داعش پارێزراو بێت، هەروەها رێککەوتنەکە لەنێوان دژە تیرۆری سلێمانی و دژە تیرۆری عێراق ئەنجامدراوە.
بەگوێرەی چەند زانیارییەک، وەزارەتی پێشمەرگە ئاگاداری رێککەوتنەکە نەبووە و لە کۆتایی رێککەوتنەکەش بێ ئاگایە، هەروەها سوپای عێراق تا ئێستا ٨ ناوچەی سنووری شارۆچکەی کفری کۆنترۆڵکردووە.
No comments:
Post a comment