پرس میدیا
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، "شەوی ڕابردوو لەناو بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر هێزەكانی پۆلیس لەگەڵ دوو تۆمەتبار ڕووبەڕووی یەکدی بوونەتەوە و ئەفسەرێک و دوو کارمەندی برینداربوونە".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ هەینی ٣ی تەمووزی ٢٠٢٠ لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد، "شەوی ڕابردوو لەناو بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر دوو کەس بە ئاڕاستەی پێچەوانە ئۆتۆمبێلیان لێخوڕیوە و چەکداربوونە، رووبەرووی پۆلیس بوونەتەوە، لە ئەنجامدا ئەسەرێک و دوو کارمەند برینداربوونە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبارەکە دەستگیرکراون و دەست بەسەر چەکەکان و ئۆتۆمبێلەکەدا گیراوە".
No comments:
Post a comment