پرس میدیا
وەزارەتی تەندروستیی رایگەیاند لە ماوەی24 سەعاتی رابردوودا، 409 تووشبووی نوێی کۆرۆنا دەستنیشان کراون و 400 تووشبووش چاکبوونەتەوە و 19 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە میانی 24 سەعاتی 220 توشبوو لە هەولێر، 82 لە سلێمانی، 78 لە دهۆک، 21 لە گەرمیان و هەشت لە هەڵەبجە تۆمار کراون.
وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندووە 400 تووشبووی کۆرۆنا لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا چاکبوونەتەوە، 296 کەسیان لە هەولێر 39 لە دهۆک و 32 لە گەرمیان و 24 لە سلێمانی و نۆ لە هەڵەبجە.
هەر بەپێی راگەیەندراوەکە 19 کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە، 11 کەسیان لە هەولێر و چوار لە سلێمانی و چوار کەسیش لە دهۆک بوون.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا، 26 هەزار و 801 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، لەو ژمارەیە 16 هەزار و 243 کەسیان چاکبوونەتەوە و نۆ هەزار و 577 کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان و 981 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق