پرس میدیا
وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی 24 سەعات رابردوودا 483 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون و 24 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بارەی دوایین دۆخی تووشبوانی کۆرۆناوە رایگەیاند، لە هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کۆۆرنا هێشتا ماوە و پێویستە هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن.
وتیشی لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا 24 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە، کە 15 لە هەولێر، 8 لە سلێمانی و کەسێکیش لە دهۆک بووە.
ئەمە لە کاتێکدایە بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەدنروستی تا ئێستا 23 هەزار و 204 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، کە 849 تووشبویان گیانیان لەدەستداوە و 13 هەزار و 324 کەسیان چاکبوونەتەوە.
No comments:
Post a Comment