پرس میدیا
وەزیری نەوتی عێراق، ئێحسان عەبدولجەبار رایگەیاند كە پێشبینی دەكەن لە میانی چارەكی یەكەمی ساڵی 2021دا، نرخی نەوت بگاتە سەروو 50 دۆلار.
ئێحسان عەبدولجەبار لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: "پێشبینی دەكەین لە میانی چارەكی یەكەمی ساڵی 2021دا، نرخی نەوت بگاتە سەروو 50 دۆلار، ئەگەر ڤایرۆسی كۆرۆنا چالاك نەبێتەوە".
ئەمڕۆ دووشەممە نرخی یەك بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەڕێژەی یەك لەسەدا، بەرزبوونەوەی تۆماركرد و هەر بەرمیلێكی بە 46 دۆلار و 27 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
هاوكات نرخی یەك بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس بەڕێژەی 0،7 لەسەدا رووی لە بەرزبوونەوە كرد و گەیشتە 43 دۆلار و 25 سەنت.
پێشتر كۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئیمارات (ADNOC) رایگەیاندبوو كە لە چوارچێوەی پابەندبوونی ئەبوزەبی بە رێككەوتنەكەی "ئۆپێك پڵەس" ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوودا، بەڕێژەی 30ی لەسەدا، كەم دەكاتەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق