هەفتەی داهاتوو دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران دەستپێدەکەنەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

هەفتەی داهاتوو دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران دەستپێدەکەنەوە

هەفتەی داهاتوو دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران دەستپێدەکەنەوە


پرس میدیا
ئەندامێکی فراكسیۆنی هاوپەیمانی فەتح لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند لە هەفتەی داهاتوودا، ئەنجوومەنی نوێنەران دانیشتنەكانی سەبارەت بەتەواوكردنی یاسای هەڵبژاردنەكان دەست پێ دەكاتەوە.

ئەحمەد عەلی حوسێن ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێكی ئاشكرای كردووە چەند رۆژێك لەمەوبەر كۆبوونەوەیەك لە ماڵی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سازکراوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بازنەکانی هەڵبژاردن.

ئاماژەی بەوەش داوە كە دەبێت بەرلە سازكردنی دانیشتنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران، رێككەوتن لەسەر یەكلاییكردنەوەی بازنەکانی هەڵبژاردن بكرێت،.

ئەحمەد عەلی راشیگەیاند لە هەفتەی داهاتوودا، ئەنجوومەنی نوێنەران دانیشتنەكانی سەبارەت بەتەواوكردنی یاسای هەڵبژاردنەكان دەست پێ دەكاتەوە و وتی: "هۆكاری دواخستنی دانیشتنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ تووشبوونی ژمارەیەكی زۆری فەرمانبەر و ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگەڕێتەوە".

دوێنێ‌ دووشەممە حەسەن جیهاد راوێژكاری سەركۆماری عێراق رایگەیاندبوو سەرۆكایەتی كۆمار پاڵپشتی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكات و لەبەر ئەوە داوای لە ئەنجوومەنی نوێنەران كردووە پەلە بكات لە پەسەندكردنی یاسای هەڵبژاردنەكان.

پێشتر سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی رایگەیاندبوو كە شەشی حوزەیرانی 2021 ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بەڕێوەدەچێت و ئاشكراشی كردبوو كە لەگەڵ سەركۆمار و سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران رێككەوتوون لەسەر دەنگدان بەیاسای هەڵبژاردنەكان لە یەكەم دانیشتنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران و ناردنی بۆ سەركۆمار بەمەبەستی پەسەندكردنی. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©