پرس میدیا
شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق بڵاویکردەوە شەوی رابردوو جارێکی تر چەند کاتیۆشایەک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کراون بەڵام زیانی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوی شانەکە، دوو کاتیۆشا نراون بە فڕۆکەخانەی بەغداوە بەڵام لە نزیک فڕۆکەخانەکە کەوتوونەتە خوارەوە هاوکات ئاماژەی بەوەداوە دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.
تا ئێستا هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی نەگرتووەتە ئەستۆ.
سقوط صاروخين نوع كاتيوشا في محيط مطار بغداد الدولي، دون أي خسائر تذكر.
— خلية الإعلام الأمني🇮🇶 (@SecMedCell) August 30, 2020
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق