پرس میدیا
وا بڕیار بوو ئەمڕۆ لە دهۆک خۆپیشاندانی فراوانی هاوڵاتیان دژی گەندەڵی و بڕینی مووچەی فەرمانبەران بەڕێوەبچێت بەڵام هێزێکی زۆری ئەمنی لە ناو شاردا بڵاوەی پێکراوە و ژمارەیەک چالاکوانی مەدەنیشیان دەستگیرکردووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پارێزگای دهۆک رایگەیاند، مامۆستا بەدەل بەرواری چالاکوانی دیاری شاری دهۆک لە لایەن هیزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە، جگەلەو چالاکوانێکی تری شارەکە لەسەر بانگەشە کردن بۆ خۆپیشاندان دەستگیرکراوە.
سەرەتای مانگی رابردوو لە خۆپیشداندانی مامۆستایانی دهۆک هێزە ئەمنییەکانی دهۆک مامۆستا بەدەل بەرواری و چەند کەسێکی تریان دەستگیرکردبوو دوای دوو مانەوەی دوو هەفتە لە زیندان ئازاد کران.
No comments:
Post a Comment