لەم پایزەی ئەمساڵ کامیان ھەڵدەوەرێ کازمی یا حەشدی شەعبی..؟؟ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

لەم پایزەی ئەمساڵ کامیان ھەڵدەوەرێ کازمی یا حەشدی شەعبی..؟؟

لەم پایزەی ئەمساڵ کامیان ھەڵدەوەرێ کازمی یا حەشدی شەعبی..؟؟

پرس میدیا

دڵشاد مەجید

(( یەکێک لەئەگەرەکان بۆ بەھێزکردنی عیراق ، بەئەندام کردنی عیراقە لە ناتۆ..!!))

ھەر لەگەل گەیشتنی وەفدەکەی مستەفا کازمی بۆ ئەمریکا.. 

ئەمریکا توندتر لەجاران داوای گەماوری ئابووری و سەربازی زیاتری دژ بە ئێران ڕاگەیاند..ھەرچەندە بڕیاری ھەڵگرتنی گەماوری فرۆشتنی چەک بەئێران لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەمانگی ئۆکتۆبەر دەخرێتەوە بەرباس.

بەڵام پرسیار ئەوەیە بۆ ئەمریکا ئەم مەسەلەیەی لەگەل تەوقیتی چەند ڕۆژ پێش سەردانەکەی کازمی بۆ ئەمریکا تەقاندەوە..؟؟

لەوەڵامی ئەو پرسیارە ڕەنگە ئەمریکا مەبەستی بێ کە دوو پەیام بداتە گوێی ئێرانیەکان لەلایەک و عیراقیەکانی سەربە ئێران لەلایەکی تر..

- یەکەمیان / ئەوەمان بۆ دەردەخا کە ئەمریکا ، بەلێبڕاوانە ئەو نامانەی ڕەتکردۆتەوە کە ئێران بەکازمی بۆ واشتن ناردویەتی، ھەرچەندە کازمی پێش سەفەرەکەی بۆ ئەمریکا بە ئیسماعیل قائانی ووتبوو، کە ئێمە بەریدی ھیچ کەس نین..!!

چونکە پێش سەفەرەکەی کازمی بەچەند ڕۆژێک بۆ ئەمریکا ، فەرماندەی فەیلەقی قودس قائانی سەردانی عیراق و کازمی کرد، وا بڵاوکرایەوە کە قائانی نامەی ڕابەری ئیسلامی ئیران عەلی خامەنەئی بۆ کازمی ھێناوە، تا بیگەیەنێتە واشنتن.. !!

- دوەەمیان ئەوەیە/ ئەمریکا گڵوپی سەوزی بۆ کازمی ھەڵکرد، کەبەتەواوی و لێبڕاوانە دەبێت دەستی ئێران لەناو عیراق ببڕێ.. ھەرکاتێک ئێران لەڕێگای میلشیاکانی جوولەیان دژی کازمی کرد ، ئێمەش سزاکانمان لەسەر ئێران توندتر دەکەین.. جگە لەمە ترامپ بەکازمی ووت ھەرکاتێیش میلیشیاتەکانی ئێران دژی ئێمەو ئێوە وەستانەوە، ئێمە بەتوندتر و جەرگبڕتر وەڵامیان دەدەینەوە..!! 

بۆ سەرگرتنی ئەم پلانەو بەھێزکردن و یارمەتیدانی کازمی، ئەمریکا بەفعلی چەند ھەنگاوێکی پراکتیکی وەک ڕێگا خۆشکردنێک و بەھێزکردنی پێگەو بەرەی کازمی گرتۆبەر..

یەکەمیان / ناردنی ٣٢٠ ملیار دینار بۆ ھەریەک لەمانگیەکانی( ئاب و ئەیلول ئۆکتبەر) بوکوردستان لە چوارچێوەی ئەو پلانەیە، کە دەبێت سەرجەم ھێزە کوردیەکان ھاوپەیمانی و ھاوکاری و ھەمانگیەکانیان لەگەل بەرەی حەشدی شەعبی( مالیکی و فەیازو عامری ) بپچڕێنن.. دەبێت پەڕوباڵیان بکرێن و تەنیا بمێنێنەوە.. واتە ڕیزکردنەوەیەکی نوێ بۆ یەکلاکردنەوەو لێک جیاکردنەوەی بەرەی ئەمریکاو بەرەی ئێران .

دووەمیان/ ئەمریکا بەڵێنی بەکازمی داوە لەڕێگای بانکی دەوڵی قەرزێکی ( ٥) ملیار دۆلاری بۆ عیراق دابین بکات،تا لەقەیرانی دارایی دەربازی بێت.

سێیەمیان/ ئەمریکا لەو گفتووگۆ ستراتیجیەی ، ئەگەری ئەوەیان خستۆتە بەردەم عیراق.. ئەگەر بتوانن میلیشیاکان لەناو ببەن و ئارامی و ئاسایش بگەڕێنەوە عیراق ، بۆ پاراستنی ئەو ئارامیەی عیراق، عیراق ببێتە ئەندام لەھاوپەیمانی ناتۆ. 

ئەندازیاری ئەم پلان و پرۆژەیەش مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئێستاو کۆنە سەرۆکی سی ئای ئەی ھاوەڵی مستەفا کازمیە.. ھەرئەویشە وای لەترەمپ کردووە کە بەچاوێکی رێز و ئومێد بەخش بڕوانێتە پێگەکەی کازمی .. نەوەک ترەمپ نەکازمی دەناسێ نە ئەوەندە تاقەت و حەوسەلەی ھەیە تا گرنگی بە سەرۆک وەزیرانێکی سێ مانگ دەست بەکاربوو بدات ..!!

بۆیە بەدووری مەزانن ئەم پایزە پایزێکی سەخت بێ بۆ پۆمپیۆ و کازمی لەلایەک، بۆ ئێران و حەشدی شەعبیش لەلایەکی تر..!!

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©