پرس میدیا
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگه‌یاند شەش فڕۆکەی جۆری ئێف-١٦ی سەر بە یۆنان کە لە دوورگەی گیریت ھەڵساون و لەو ناوچەیە نزیکبووەتەوە کە لە ناڤتێکس راگەیەندرابوو، رێگرییان لێ کراوە و لە ناوچەکە دوورخراونەتەوە.
وه‌زاره‌تی به‌رگری له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی رایگه‌یاند كه له رێگای سیسته‌می راداری هێزه ئاسمانییه‌كانی توركیاوه شه‌ش فڕۆکەی جۆری ئێف-١٦ی سەر بە یۆنان ده‌ستنیشان كراون كه له دوورگه‌ی گریت'ەوه هه‌ڵساون و به‌ره‌و ئیداره‌ی باشووری قوبرسی یۆنان به‌ڕێ كه‌وتوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "ئه‌و فڕۆكانه‌ی یۆنان كه لەو ناوچەیە نزیکبوونەتەوە کە لە ناڤتێکس راگەیەندرابوو، له‌لایه‌ن فڕۆكه ئێف-١٦هكانی هێزه ئاسمانییه‌كانی توركیا رێگرییان لێ کراوە و لە ناوچەکهوه به‌ره‌و باشووری رۆژئاوای قوبرس دوورخراونەتەوە. ".
هه‌روه‌ها وەزارەتی بەرگری تورکیا گرته‌ی چركه‌ساتی رێگه‌گرتن له فڕۆكه‌كانی له ماڵپه‌ڕ و هه‌ژماری فه‌رمیی له تویته‌ر بڵاو کردەوە..
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق