پرس میدیا
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ی ئابی ٢٠٢٠ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازارەکانی جیھاندا بە ٤٥ دۆلار و ٨١سەنت مامەڵەی پێوەکراوە، ھەروەھا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٤٢دۆلار و ٩٣سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
نرخی نەوت لەگەڵ دوێنێ شەممە گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە، لە کاتێکدا هەفتەی رابردوو بەهۆی ئەو زریانەی ویلایەتی مەکسیکی ئەمریکای گرتبوویەوە ئاستی بەرهەمهێنان لە نەوتی تەکساس کەمبوویەوە ئەوەش بووە هۆی بەرزکردنەوەی نرخی نەوت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق