ئێوارەی ئەمڕۆ، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەسەردانێكی چاوەڕواننەكراو گەیشتە شاری سلێمانی.
نووسینگەی سلێمانی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و لەلایەن هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەك پەرلەمانتاری فراكسیۆنەكان پێشوازی لێكرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، مەبەستی سەردانی حەلبوسی بۆ شاری سلێمانی ئەنجامدانی كۆبوونەوەیە لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق.
No comments:
Post a Comment