رەوشی کەش و هەوای شارەکانی هەرێم - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

رەوشی کەش و هەوای شارەکانی هەرێم

رەوشی کەش و هەوای شارەکانی هەرێم


پرس میدیا 

دەزگای کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێم لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری داهاتوودا لە خوار ٤٠ پلەی سیلیزییەوە دەبن. 

بەپێی داتاکانی دەزگای کەشناسی هەرێم بەرزترین پلەی گەرمای پارێزگای سلێمانی بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی ئاب ٣٨ پلەی سیلیزی و نزمترین پلەش 24 پلە دەبێت، هەروەها بۆ سبەی پێنجشەممە بەزترین پلەی گەرما ٣٩ پلە و نزمترین پلەش ٢٥ پلەی سیلیزی دەبێت. 

هەروەها بۆ پارێزگای هەولێر، بەرزترین پلەی گەرما بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٩ پلە و نزمترینیش ٢٧ پلەی سیلیزی دەبێت، بۆ رۆژی دواتر بەرزترین پلە ٤٠ و نزمترینیش ٢٧ پلەی سیلیزی دەبێت. 

بۆ پارێزگای کەرکووک، بەرزترین پلەی گەرما ٤١ و نزمترین ٢٤ دەبێت، بەڵام بۆ رۆژی پێنجشەممە بەرزترین ٤٢ و نزمترین ٢٥ دەبێت. 

لەبارەی پارێزگای دهۆکیش بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینی کراو ٣٩ پلە و نزمترینیش ٢٥ پلە دەبێت، بۆ رۆژی پێنجشەممەش بەرزترین پلە ٣٩و نزمترین پلە ٢٥ پلەی سیلیزی دەبێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©