وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ههرێم ڕایگەیاند، ڕەوشی بازرگانی بەرە ئاساییبوونەتەوە دەچێت و چەندین شاندی بیانی بە مەبەستی کارکردن ڕوو لە ھەرێم دەکەن.
کەمال موسلیم، وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ههرێم، ڕایگەیاند، " ئێستا ڕەوشی بازرگانی بەرە ئاساییبوونەتەوە دەچێت و خەریکە کاریگەرییەکان کەمتر دەبنەوە لەسەر ھەرێمی کوردستان".
جەختیشی کردەوە، "کوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پلانیدایە گەشە بە کەرتی بازرگانی و پیشەسازی بدات لە ڕێگەی جیاوازە و چەندین پلان لەبەردەستن بۆ ئەمساڵ".
ئەوەشی خستەڕوو، "لە ئایندەیەکی نزیکیشدا چەندین شاندی بیانی لە وڵاتانی جیھانەوە ڕوو لە ھەرێمی کوردستان دەکەن بە مەبەستی کارکردن و ئەوەش کاریگەریی دەبێت لەسەر بەرەوپێشبردنی ئابووریی ھەرێمی کوردستان".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق