کازمی پاش گەڕانەوەی لەئەمریکا، دەچێتە بەسڕە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

کازمی پاش گەڕانەوەی لەئەمریکا، دەچێتە بەسڕە

کازمی پاش گەڕانەوەی لەئەمریکا، دەچێتە بەسڕە


پرس میدیا

پاش گەڕانەوەی بۆ بەغدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شەممە، مسته‌فا كازمی ڕاستەوخۆ بەرەو بەسڕە بەڕێکەوتووە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، كازمی دوای كۆتایهاتنی سەردانەكەی بۆ ئەمریکا، گەڕاوەتەوە بەغدا.

بەپێی چەن سەرچاوەیەکی عەرەبی، مسته‌فا كازمی پاش گەڕانەوەی بۆ بەغدا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شەممە، ڕاستەوخۆ بەرەو بەسڕە بەڕێکەوتووە.

بە پێی هەواڵەکان، لە سەردانەکەیدا کازمی چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی لەگەڵدا بووە و بڕیارە لەوێ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەنجام بدەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، مستەفا كازمی سەرۆكی وەزیرانی عیراق رۆژی سێشەممەی رابردوو بە سەرۆكایەتی شاندێک لەسەر بانگهێشتی فەرمی ئەمریكا سەردانی ئەو وڵاتەی كرد و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و ژمارەیەك لێپرسراوی ئەو وڵاتە كۆبووەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©