پرس میدیا
دەزگای میدیای پرس، بەهۆی دەستگیرکردنی دیفاع هەرکی بەرپرسی بەشی بادینی "پرس میدیا" راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئیدانەی دەستگیرکردنی دیفاع هەرکی و سەرجەم رۆژنامەنووسانی دیکە دەکات.
دەقی راگەیەنراوی دەزگای میدیای پرس:
سڵاو و رێز
بەداخەوە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان وەک هەموو جارێک، مافی رۆژنامەنووسانیان پێشێلکرد و لە هەوڵی بڕینی دەنگی ئازا و بوێر و سەربەخۆدان، دەزگای میدیای پرس ئیدانەی دەستگیرکردنی دیفاع هەرکی بەرپرسی بەشی بادینی "پرس میدیا" و سەرجەم ئەو رۆژنامەنووسانە دەکات کە ئەم شەو لەلایەن ئاسایشی دهۆک و ئاکرێوە دەستگیرکراون.
داواکارین بە زووترین کات دیفاع هەرکی و سەرجەم رۆژنامەنووسانی ئازا و بوێر لەلایەن ئاسایشەوە بەبێ هیچ داوکاریی و بیانوویەک ئازاد بکرێن و شکۆ بۆ ڕۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستان بگێرنەوە.
دامەزراوەی میدیای پرس
٢١/٨/٢٠٢٠
No comments:
Post a Comment