پرس میدیا
سەرۆکی ئەمەریکا ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە کۆشکی سپی پـێشوازی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیری عێراق کرد و بەر لە کۆبوونەوەکەیان لێدوانیان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن دا.
دۆناڵد ترامپ لە وەڵامی پـرسیارێک سەبارەت بە ڕۆڵی کورد لە عێراق و گرنگی پەیوەندیـیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، وتی کورد زۆر یارمەتی داون لە شکستهێنان بە داعش وە پەیوەندیـیەکی زۆرباشیان لەگەڵ کورددا هەیە و هەروەها زۆر بە باشی مامەڵەیان لەگەڵدا کردوون.
سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پـرسیار لە سەرۆک وەزیری عێراق و سەرۆکی ئەمەریکا کرا، دۆناڵد ترامپ وتی پەیوەندیـیەکی زۆر باشی لەگەڵ تورکیا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هەیە و ئامادەیە لە بارەی ئەو هێرشانەوە قسەی لەگەڵدا بکات.
کازمی لای خۆیەوە وتی ئەو هێرشانە جێی قبوڵ نیـیە، بەڵام دەستوری عێراقیش ڕێگە نادات لە خاکەکەیەوە هێرش بکرێتە سەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ. گوتیشی لەگەڵ تورکەکاندا وتووێژیان هەیە بۆ ڕاستکردنەوەی دۆخەکە.
No comments:
Post a Comment