میدیاکانی عێراق ئەوەیان بڵاوکردەوە، تەقینەوەیەک لەبەردەم ماڵی موقتەدا سەدر لە نەجەف ڕوویداوە.
لە زاری بەرپرسانی ئەمنی، ئەمڕۆ میدیاکانی عێراق ئەوەیان بڵاوکردەوە، بۆمبێکی چێنراو لە ناوچەی حەنانە لەناوەڕستی شاری نەجەف نزیک ماڵی موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقیەوەتەوە.
بەڕێوبەری پۆلیسی نەجەف ئەوەی ئاشکراکردووە، لەئێستادا لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەو روداوە پێكهێنراوە بۆ زانینی هۆكاری تەقینەوەكە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق