فایەق گوڵپی: بەپرسێکی باڵا پێی وتم تاکە چارەسەر ئەوەیە ئەمریکا یەکێتی و پارتی لەدەسەڵات دەربکات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

فایەق گوڵپی: بەپرسێکی باڵا پێی وتم تاکە چارەسەر ئەوەیە ئەمریکا یەکێتی و پارتی لەدەسەڵات دەربکات

فایەق گوڵپی: بەپرسێکی باڵا پێی وتم تاکە چارەسەر ئەوەیە ئەمریکا یەکێتی و پارتی لەدەسەڵات دەربکات


پرس میدیا - تایبەت

دکتۆر فایەق گوڵپی کەسایەتی سیاسی و شارەزای دۆخی هەرێم لەسەر بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان گفتوگۆیەکی لەگەڵ پرس میدیا ئەنجام داوە. 


فایەق گوڵپی باس لەوەدەکات، بارودۆخی ئێستای هەرێم زۆر خراپە و حکوومەتی هەرێم لە هەموو روویەکەوە شکستی خواردووە لەگەڵ ئەوەشدا ئاسانکاری کردووە بۆ دوژمنان بێنە ناو خاکی هەرێمەوە. 


پرس: بارودۆخی ئێستای هەرێم چۆن دەبینن، ئایا بەدیلێک بۆ ئەم دۆخە هەیە؟ 


د.فایەق: ئەم حکوومەتی هەرێمی کوردستانە کە ئێستا لەلایەن سێ حیزبەوە پێکهێنراوە، لە هەموو بوارەکاندا شکستی هێناوە، لە رووی سیاسییەوە، کێشەی سەرەکی ئێمە کێشەی نەتەوەییە بینیمان لە چەند ساڵی رابردوودا بەشێکی زۆر لە خاکی کوردستان رادەستی عێراق کرایەوە و ئێستاش لەلایەن دەسەڵاتی هەرێمەوە خاکی کوردستان دراوەتە تورکیا، تورکیا بە ئارەزووی خۆی دێتە سەر خاکمان و سیادەمان پێشێل دەکات و خەڵکمان لێ دەکوژێت،تورکیا بۆ ئەم کارەی بیانووی پەکەکەی هێناوە، بەڵام ئەمان هیچ هەڵوێستێکیان نییە. 

حکوومەت لە هەموو ڕوویەکەوە شکستی هێناوە


لە ئاستی ناوخۆدا شکستێکی گەورەیان لە رووی ئابوورییەوە هێناوە، ئەو بانگەشەیەی لە رابردوودا کردیان بە حساب نەوت دەرئەهێنن و ئابووری سەربەخۆ دروست دەکەن دەبینین کە هەمووی شکستی هێناوە و لەم رۆژانەدا مووچەی مانگی ناتەواوی مانگی نۆ دەدەن، لەگەڵ ئەوەشدا تەنازولاتی زۆر گەورەیان بۆ حکوومەتی عێراق کردووە هاوکاریان بکات بەڵام حکوومەتی عێراق مەرجی هەیە ئەو مەرجانەی عێراقیش جێبەجێ بکرێن هیچ جۆرە سەربەخۆییەکی ئابووری بۆ هەرێم نامێنێتەوە. 


لە رووی ماف و ئازادییەوە بینیمان ئەو یاسایەنی دەری دەکەن دژی ماف و ئازادییەکانە، لەم رۆژانەدا بەنیازبوون یاسای رێکخستنی سۆشیال میدیا دەربکەن کە دژی ئازادی میدیایە، کەسێک دەیەوێت رەخنەیەک بگرێت بیدەنە دادگا. 


لە رووی کۆرۆنا و کەرتی تەندروستی، شکستی گەورەیان هێنا دەیانەوێت نەخۆشخانەکان بکەنە نەخۆشخانەی تایبەت و نرخی چارەسەرکردنی کۆرۆنا بەرزبکەنەوە، لە هەموو دنیا کارەساتی زەمینلەرزە و لافاو و پەتا ئەبێت بە خۆڕایی خەڵک چارەسەر دەکرێت، لە وڵاتان پارە ئەدەن بەوانەی تووشی کۆرۆنا بوون.، لێرە پارەشیان لێ وەردەگرن، لە هەموو روویەکەوە دەتوانی بڵێی حکوومەت شکستی هێناوە. 


بەڵام بەرانبەر بەوە چییان کردووە، حکوومەتی هەرێم بە تایبەت ئەم سێ حیزبە (گۆڕان، پارتی و یەکێتی) کۆمەڵگەی کوردستانیان کردووە بە کۆمەڵگەیەکی حیزبی، خەڵک بیر لە بەرژەوەندی گشتی ناکاتەوە، بیر لە بەرژەوەندی نەتەوەیی ناکاتەوە، بیر لە یاسا و مافی مرۆڤ و دەستوور ناکاتەوە، تەنها بیر لە حیزبەکەی خۆی دەکاتەوە، هەر حیزبێک کە ئەم کارە خراپانە ئەنجام دەدات ئەندامانی حیزبەکەی لێی راست نابنەوە و رێگری لێ بکەن بە پێچەوانە پشتیوانی کارە خراپەکانی دەکەن. 


ئۆپۆزسیۆنیش چ فەرمی من یان نارەسمی بن، یەکگرتوو نین، واتە بەرانبەر بە حزیبە دەسەڵاتدارەکان یەکگرتوو نین، لە دوای پێکهێنانی ئەم کابیەنەیە تا ئێستا ئەو حیزبانەی لە دەرەوەی حوکمڕانین دەبوایە یەکێتییەکیان هەبێت، یەکیان بگرتایە و پڕۆژەیەکی یەکگرتوویان هەبوایە، بۆیە ئەو چالاکیانەی لە دەرەوە دەکرێت چالاکی رەخنەگرانەیە، چالاکییەک نییە كە بتوانێت گۆڕانییەک لە سیستمی حوکمڕانیدا بکات. 


پرس: بەڵام بەدیل بۆ خەڵک چییە لە ئێستادا؟ 


د.فایەق: خەڵک دەبێت خۆی رێکبخات، ئەوانەی کە نارازین خۆیان رێکبخەن، ئێمە دەبینین بۆ هەڵبژاردنەکانی رابردوو رێژەیەکی زۆر کەم خەڵک بەشداری کردووە، کە نەگەیشتووەتە لەسەدا ٤٠، لەوانەیە کەمتریش بێت، ئەگەر تەزویرەکانی لێدەرکەین ئەمەش واتای ئەوەیە رێژەیەکی زۆر خەڵکی نارازییە، بەڵام یەک دەنگ نین و بێ متمانەن بەرانبەر یەکتر، بۆ نمونە هاوپەیمانی، کۆمەڵی ئیسلامی، یەکگرتووی ئیسلامی، نەوەی نوێ، کەسایەتییەکان ئەمانە هەموویان ئۆپۆزسیۆنن کۆبوونەوەیەکیان نەکردووە، تەنانەت بڕوایان بە یەکتر نیە. 


بۆیە پێش هەرشتێک دەبێت ئەو بێ متمانەییە لە نێوان لایەنەکان نەمێنێ، پاشان بەرنامەیەک دابنێن کە بتوانێت وەڵامی ئەم دەسەڵاتە فاشیلە بداتەوە. 


پرس: میکانیزم بۆ گۆڕینی ئەم دەسەڵاتە چییە، پێت وایە دەستوەردانی سەربازیی بژاردەیەکی گونجاو بێت؟ 


لە هەموو دنیادا باشترین رێگاو باوترین رێگا سندوقەکانی دەنگدانە بۆ گۆڕینی دەسەڵات، شێوازی دەنگدان و خودی دەستەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکە لە رابردوودا مەجالی بۆ تەزویر و ساختەکاری هەبوو، جگەلەوە فشاری جەماوەرییە. 


کاتی خۆی لە ١٧ شوبات و رۆژانی دوایی زۆرترین فشار خرایە سەر حکوومەت ئەو کاتە زۆر تەنازولیان کرد بەڵام تەنازولەکانیان راست نەبوو تەنیا قسە بوو، بە عەمەلی شتێکیان نەکرد، بۆچی وایان کرد، چونکە فشارەکان تەنها لە چەند شوێنێکدا بوو، تەنیا لە پارێزگای سلێمانی بوو، لە هەولێر و دهۆک نەبوو، هەر لەبەر ئەوە کە فشارەکان تەواو بوون حکوومەت وەک خۆی لێهاتەوە و ئەو هێزانەی کە بەشداریان تێدا کرد ئەو کاتە سێ هێزی سیاسی لە ئۆپۆزسیۆن هەبوو، گۆڕان، کۆمەڵ و یەکگرتوو، ئەو حیزبانە دوای رێککەوتن لەگەڵ دەسەڵاتدا بە هەندێ دەستکەوت رازی بوون، وازیان لە ئۆپۆزسیۆنی هێناو چوونە ناو دەسەڵاتەوە. 



بەپرسێکی باڵای حیزبی پێی وتم تاکە چارەسەر ئەوەیە ئەمریکا یەکێتی و پارتی لەدەسەڵات دەربکات 

پرس: بەڵام چی دەربارەی بەدیلی چەکداری دەڵێت؟ 


د.فایەق: بەدیلی چەکداری بە بڕوای من سەرکەوتوو نابێت، لەبەرئەوەی ئەم هێزانە کۆمەڵگایان کردووە بە کۆمەڵگەیەکی حیزبی ئەندامیان هەیە چەک هەڵ ئەگرێ بەرانبەر ئەو هێزانەی دژایەتیان بکات، ئاسایشیان هەیە پێشمەرگەیان هەیە، سەرەرای ئەمانە پرسی ئەم وڵاتە هەرێمیانە هەیە، هەر یەکەیان سەر بە وڵاتێکە، ئەو وڵاتانە ناهێڵن ئەم حیزبانە بکەون، جاسووسی وایان قەت دەستناکەوێتەوە. من قسەیەکت بۆ دەکەم هی یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی ئەم وڵاتەیەکە ساڵی پار لە شوێنێکدا لەسەفەر بووین یەکترمان بینی، زۆر موناقەشەمان کرد، زۆر لایەنی جیاجیامان تاوتوێ کرد وتم چارەسەر چییە بۆ ئەم بارودۆخە، وتی باشترین چارەسەر ئەوەیە ئەمریکا کش و ماتێکمان لێ بکات بڵێ پارتی و یەکێتی بڕۆنەوە ماڵی خۆتان و هێزێک بهێنێت بیخاتە سەر دەسەڵات . 
ئەم حیزبانەی ئێمە گرێدراوی دەرەوەن، گرێدراوی تورکیان، گرێدراوی ئێرانن، گرێدراوی ئەمریکان، لەراستیدا دەبوایە گرێدراوی عێراق بوونایە چونکە ئێمە هەندێ مافمان هەیە لە عێراق بە دەستوور گەرەنتی کراوە، ئەمان حکوومەتی هەرێمیان کردووەتە مەیدانی تەراتێنی وڵاتان، حکوومەتی عێراقیش ئەو پەڕی دژایەتی دەکەن. 


لەبەرئەوە لەم حاڵەتانەدا ئەبێت باشترین بەدیل بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە کە زلهێزن و دەسەڵاتیان بەسەر یەکێتی و پارتیدا هەیە کش و ماتێکیان لێ بکەن. 

هەر جۆرە جوڵانەوەیەکی چەکداری دژی ئەمانە دەبێتە لافاوی خوێن

بۆیە هەر جۆرە جوڵانەوەیەکی چەکداری دژی ئەمانە دەبێتە لافاوی خوێن، یەکێک لە کێشە گەورەکانی گەلی کورد ئەوەیە کە شەڕی برا کوژی کردووە، ئەگەر خەباتی چەکداریش دەستپێبکەی دوبارە شەڕی برا کوژی دەستپێدەکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پارسەنگی هێز بەلای دەسەڵاتدا دەشکێتەوە. 


پرس: ئەو یاسای هەڵبژاردنەی بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق هەموار کراوەتەوە، رێگری دەکات لە تەزویر و ساختەکاری؟ 


د.فایەق: من هەندێک کەسم دەناسی لە کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دەیانوت ئەم هێزانە کە ئەم دەنگانەیان هێناوە، یاساکە وایە بەرپرسی حیزبێک دەتوانێت بە ئارەزووی خۆی دەنگ کۆ بکاتەوە، جا ئەگەر ئەم یاسایە گۆڕانکاری بەسەردا هاتبێت، من بە وردی ئاگام لە یاساکە نییە، چەند بەشێکی ماوە دەنگی لەسەر بدرێت، زۆر کەس ئەوانەی کە چاودێرن بەسەر هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە بەلایانەوە گرنگە کە یاساکە بگۆڕێ، گۆرانکاری دەبێت لە هەڵبژاردنەکاندا ئەگەر لە هەڵبژاردنەکاندا گۆڕانکای بوو ئەوا لە سیستمی حوکمڕانیدا گۆڕانکاری دروست دەبێت. 


هەرچەندە بە بڕوای من گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ نابێت چونکە هەرێم، هەرێمی حیزبی بنەماڵەیە، هەموو شتێکیان کۆنتڕۆڵکردووە هەڵبژاردنەکان هۆکارێکی یارمەتیدەر دەبێت، هۆکاری سەرەکی نابێت بۆ کۆتایی هێنان بەم شێوازی حوکمڕانییە لە هەرێمی کوردستاندا. 


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©