پەرلەمانی دوای پشووەکەی یەکەم کۆبوونەوەی لەسەر ماف و ئەرکی نەخۆش دەبێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پەرلەمانی دوای پشووەکەی یەکەم کۆبوونەوەی لەسەر ماف و ئەرکی نەخۆش دەبێت

پەرلەمانی دوای پشووەکەی یەکەم کۆبوونەوەی لەسەر ماف و ئەرکی نەخۆش دەبێت



پرس میدیا
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان وادەی دەستپێکردنەوەی خولی پایزەی پەرلەمانی راگەیاند و لە یەکەم دانیشتندا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له‌ هه‌رێمی كوردستان) دەکات.

بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنەکە خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پرۆژه‌ یاسای (فرۆشتن و به‌كرێدانی مایه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق) دەکرێت.

دەقی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان

به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (1)ی ئاساییی خولی پایزه‌ى رۆژی چوارشه‌مه‌ 2020/9/2

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (1)ی ئاساییی خولی پایزه‌ى رۆژی چوارشه‌مه‌ ‌ رێكه‌وتی 2020/9/2ى راگه‌یاند، كه‌به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (16) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (18) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (20) و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (1)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (1)ی پاش نیوه‌رۆ رۆژی چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2/9/2020 به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: یه‌ك ده‌قیقه‌ بێ ده‌نگ وه‌ستان بۆ ڕێزلێنان له‌ گیانی شه‌هیدانی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ مارشی نه‌ته‌وه‌یی.
دووه‌م: كردنه‌وه‌ی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م / دووه‌م) له‌ مادده‌ی (7)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده ‌(18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
سێیه‌م: وته‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق.
چواره‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له‌ هه‌رێمی كوردستان) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
پێنجه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پرۆژه‌ یاسای (فرۆشتن و به‌كرێدانی مایه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق) به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (83) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©