لە قەزای زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆک، فڕۆکە سەربازییەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچەکە دەکەن.
پەیامنێری پرس میدیا لە زاخۆ ڕایگەیاند، " کەمێک پێش ئێستا جارێکی تر لە ژێر ناوی بۆردومانی گەریلاکانی پەکەکە، فڕۆکە سەربازییەکانی تورکیا گوندی کەشانی سەربە ناحیەی باتیفایان بۆردومانکرد".
ئەوەشی خستەڕوو، "فڕۆکەکانی تورکیا بەبەردەوامی لە ئاسمانی ناوچەکەدا دەگەڕێن و بەهۆی بۆردومان کردنیشیانەوە زەوی و زاری چەندین گوندیان سوتاندوە و تا ئێستاش بۆردومان بەردەوامە".
ئەمەش لە کاتێکدایە، بۆ ماوەی زیاتر لە دوو مانگە سوپای تورکیا ئۆپراسۆنێکیان بۆ سەر ناوچەکانی سنوری قەزای زاخۆ و ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک دەستپێکردووە، هەر بەو هۆیەشەوە ژمارەیەک هاوڵاتی سڤیل لە باشوری کوردستان کوژراون و برینداربوون و زەوی زاری چەندین گوندیشیان سوتاندوە و چەندین گوندیش ئەو سنورەیان چۆڵکردووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق