دەستەی نەزاهەی عێراق رایگەیاند، بەتۆمەتی ئەنجامدانی رێکاری نایاسایی لە پڕۆژەی نیشتەجێبونی شاری برایەتی، دادگا بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ بەڕێوەبەری دەستەی وەبەرهێنانی کەرکوک و بەڕێوەبەری پێشو لەسەر هەمان دۆسیە دەرکردوە.
دەستەی نەزاهەی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکد ئەوەی بڵاوکردەوە، بەتۆمەتی ئەنجامدانی کاری نایاسایی لە پڕۆژەی شاری نیشتەجێبونی برایەتی "التآخي" لەکەرکوک و بەگوێرەی مادەی 340 فەرمانی دەستگیرکردن بۆ (جار الله حمد) بەڕێوەبەری دەستەی وەبەرهێنانی کەرکوک و بەڕێوەبەری پێشو لەسەر هەمان دۆسیە دەرچووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، 10ی ئابیش بەشی لێکۆڵینەوەی دەستەی وەبەرهێنانی فیدڕاڵی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەرەکردووە، فەرمانی دەستگیرکردنی (جار الله حمد) بەڕێوەبەری دەستەی وەبەرهێنانی کەرکوک بە گوێرەی مادەی 340 لە یاسای سزادان دەرچوە
No comments:
Post a Comment