سەرۆک وەزیرانی عێراق، گەیشتە کۆشکی سپی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا کۆبوویەوە بە بەشداری شاندێکی هەرێمی کوردستان.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پاش ئەوەی دوێنێ گەیشتە واشنتۆن،ئەمڕۆ گەیشتە کۆشکی سپی و لەگەڵ دۆناڵد ترمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆبویەوە، و بەگوێرەی زانیاریەکان شاندێکی هەرێمی کوردستانیش بەشداری کۆبوونەوەکە دەبێت.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەیاندا باسیان لە پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات کرد و تاوتوێی چەند پرسێکان کرد.
لە پاش کۆبوونەوەکەوە و لە میانەی وەڵامدانەوەی وەڵامی ڕۆژنامەنووسان، دۆناڵد ترمپ ئاماژەی بەوەکرد کە وەڵامی هێرشەکانی شیعە بۆ سەر هێزەکانیان لە بەغداد زۆر توندتر دەدەنەوە، سەبارەت بە کوردیش ووتی، " کورد هاوکارییەکی باشی ئێمەی کرد لە لەناوبردنی داعشدا و پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ کورد هەیە".
موستەفا کازمیش ئاماژەی بەوەکرد، دژی هێرشەکانی تورکیاین بۆ سەر هەرێمی کوردستان و بەزاندنی خاکی عێراق".
No comments:
Post a Comment